ئێکسڵ یەکێکە لە باشترین ئامرازەکان بۆ شیکردنەوە و ڕاپۆرتسازی
بەڵام کاتێک کۆمپانیا گەورە دەبێت، ژمارەی کارمەند و کڕیار و مامەڵەکان زیاد دەبن، ئێکسڵ بە تەنها ناتوانێت هەموو پرۆسەکانی کۆمپانیا بە شێوەیەکی دروست کۆنترۆڵ بکات
کێشەکە ئێکسڵ نییە
!کێشەکە ئەوەیە ئێکسڵ بۆ بەڕێوەبردنی تەواوی کۆمپانیا دروست نەکراوە
١. زانیاری لە چەند فایلێکی جیاوازدا دابەش دەبێت
:لە کۆمپانیایەکی گەورەدا زۆرجار
فرۆشتن فایلێکی خۆی هەیە
کۆگا فایلێکی خۆی هەیە
ژمێریاری فایلێکی تر هەیە
کڕین فایلێکی جیاواز هەیە
ئەمە وادەکات هەمان زانیاری چەند جار تۆمار بکرێت و مەترسی هەڵە زیاد بێت
لە سیستەمی (ئۆدۆ)ـدا هەموو بەشەکان لە یەک بنکەی زانیاری کار دەکەن
٢. هەڵەی مرۆیی زۆر ئاسان ڕوودەدات
یەک ژمارەی هەڵە، یەک فۆرمولای نادرووست یان سڕینەوەی خانەیەک دەتوانێت ئەنجامی !ڕاپۆرتێکی تەواو بگۆڕێت
کاتێک مامەڵەکان دەگەن بە هەزاران، پشکنینی هەموو شتێک بە دەست زۆر قورس دەبێت
٣. نازانیت کێ چی گۆڕیوە
:لە زۆر فایلەکانی ئێکسڵـدا بە ئاسانی ناتوانیت بزانیت
کێ زانیارییەکەی گۆڕیوە؟
کەی گۆڕیوە؟
پێشتر چی بوو؟
بۆچی گۆڕدرا؟
لە سیستەمی (ئۆدۆ)ـدا زۆربەی کردارەکان دەتوانرێت بە بەکارهێنەر (یوزەر) و کاتەوە بەدواداچوون بکرێن
ئەمە بۆ کۆنتڕۆڵ و بەرپرسیارێتی زۆر گرنگە
٤. زانیاری ڕاستەوخۆ نییە
ئەگەر بەڕێوەبەر بپرسێت
ئێستا چەند کاڵامان لە کۆگا هەیە؟
لە ئێکسڵـدا وەڵامەکە تەنها کاتێک دروستە کە هەموو کەسێک فایلەکەی بە دروستی نوێ کردبێتەوە
لە (ئۆدۆ)ـدا دەرچوون و هاتنی کاڵا دەتوانێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەری لە کۆگا بکات
٥. کۆنترۆڵی دەسەڵات لاوازترە
هەموو کارمەندێک نابێت هەموو زانیارییەک ببینێت یان بگۆڕێت
:بۆ نموونە
فرۆشیار پێویستی بە دەستکاری ژمێریاری نییە
کارمەندی کۆگا پێویستی بە بینینی مووچە نییە
هەموو کەسێک نابێت بتوانێت نرخ یان باڵانس بگۆڕێت
لە (ئۆدۆ)ـدا دەتوانیت مافی دەستگەیشتن بە پێی دەسەڵات دیاری بکەیت
٦. پرۆسەکان بە یەکەوە نەبەستراون
لە ئێکسڵـدا داواکاری فرۆشتن خۆکارانە دلیڤەری دروست ناکات
دلیڤەری خۆکارانە پسوولە دروست ناکات.
پسوولە خۆکارانە تۆماری ژمێریاری (قید) دروست ناکات.
زۆربەی ئەم کارانە دەبێت بەدەست دووبارە تۆمار بکرێن
ئەمە کات بەفیڕۆدەدات و مەترسی هەڵە زیاد دەکات
لە سیستەمێکی وەک (ئۆدۆ)ـدا ئەم بەشانە دەتوانن بەیەکەوە پەیوەست بن
٧. ئێکسڵ لەگەڵ گەورەبوونی کۆمپانیا ئاڵۆزتر دەبێت
کاتێک تەنها ١٠ کڕیار و ٢٠ بەرهەمت هەیە، ئێکسڵ دەتوانێت باش کار بکات
:بەڵام کاتێک دەبێتە
١٠,٠٠٠ کڕیار
هەزاران بەرهەم
چەند کۆگا
چەند لق
دەیان کارمەند
سەدان مامەڵە لە مانگێکدا
سیستەمەکە دەست دەکات بە قورس بوون
لەو قۆناغەدا کۆمپانیا پێویستی بە سیستەمێک هەیە کە لەگەڵ گەورەبوونی کارەکە گەورە بێت
کەی دەبێت واز لە ئێکسڵ بێنێت؟
ئەگەر کۆمپانیاکەت ئەم نیشانانەی هەیە، کاتی دامەزراندنی سیستەمی (ئۆدۆ)یە
زانیاری چەند جار تۆمار دەکرێت
ژمارەی کۆگا زۆرجار هەڵەیە
ڕاپۆرت ئامادەکردن چەند ڕۆژ دەخایەنێت
کارمەندان چەند فایلێکی جیاواز بەکار دەهێنن
بەڕێوەبەر ناتوانێت زانیارییەکانی ئێستا ببینێت
هەڵەی مرۆیی زۆر دووبارە دەبێتەوە
ئەگەر ئەمانە ڕوودەدەن، کێشەکە لە کارمەندەکان نییە
ئامرازەکە گونجاو نییە بۆ قەبارەی کۆمپانیاکە
ئۆدۆ چی دەگۆڕێت؟
(ئۆدۆ) دەتوانێت فرۆشتن، کڕین، کۆگا، ژمێریاری، بەرهەمهێنان و کارمەندان و بەشەکانی تر لە لە یەک سیستەمدا بەیەکەوە ببەسترێنەوە
ئەمە واتە زانیاری یەکجار تۆمار دەکرێت و بەشە پەیوەندیدارەکان دەتوانن هەمان زانیاری بەکاربهێنن
ئێکسڵ هێشتا ئامرازێکی زۆر بەسوودە و لەگەڵ (ئۆدۆ)ـیش بەکاردێت
:بەڵام
ئێکسڵ دەبێت ئامرازی شیکردنەوە بێت، نە بنەمای بەڕێوەبردنی تەواوی کۆمپانیا